یەکەم وەرزی بەرشەلۆنە بێ میسی چۆنبوو؟

PM:11:12:23/05/2022

856 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکەم وەرزی بەرشەلۆنە بە بێ میسی بە شکست کۆتاییهات و یانەکەش هەوڵی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی دەدات بۆ وەرزی داهاتوو.

ئاژانسی هەواڵی ئیسپانیا لە راپۆرتێکیدا بلاویکردوەتەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یەکەم وەرزیدا بە بێ لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی خراپترین ئەنجامی تۆمار کردووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە، وەرز کۆتاییهات و بەرشەلۆنە زۆر بە ئاشکرا کاریگەری نەبونی لیۆنێل میسی پێوەدیاربوە بە شێوەیەک کە خراپترین وەرزی لە ماوەی 22 ساڵی رابردوودا بەرێکردووە و بەرپرسانی یانەکەش دەیانەوێت بە ئەنجامدانی چەند گرێبەستێک پێکهاتەکەیان بەهێزبکەن.

ئاشکراشیکردووە، بەدەستنەهێنانی هیچ نازناوێک بە نمونەی خولی ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا و کرانە دەرەوەی یانەکە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ گەورەترین شکستی یانە کەتەلۆنیەکە بوە لەم وەرزەدا.
دەشڵێت، ئەنجامەکانی بەرشەلۆنە لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بە رادەیەک خراپ بوە کە لە  10هەفتەی یەکەمدا تەنیا 15 خاڵیان کۆکردبوەوە کە ئەوەش خراپترین ئاماری ئەو یانەیە بوە لە چەندین ساڵی ڕابردوودا هەموو هۆکارەکەش ئامادەنەبوونی میسی بوە.

ڕونیشیکردوەتەوە، ئاستەنگە داراییەکانی یانەکە و زۆری پێکانەکان بەتایبەت ئانسو فاتی و عوسمان دیمبلی و پێدری گۆنزالێس و رۆیشتنی گریزمان کیشەیەکی تری یانەکە بوون کە هەر ئەوانەش بونە هۆکاری دوورخستنەوەی ڕۆنالد کومان لە پۆستەکەی.

ڕاشیگەیاندوە، هەرچەندە چاڤی هێرناندێز بوە راهێنەری یانەکە بەڵام ئەویش نەبوە فریادڕەش لەم وەرزەدا و هیچ نازناوێکی بۆ یانەکە بەدەستنەهێنا و هاندەرانی ئەو یانەیەش هیوایان بەوە هەیە وەرزی داهاتوو بگەڕێنەوە سەر بردنەوەی نازناوەکان.

خ . ک