ئەلابا: ئێمە ڕیاڵ مەدریدین و بۆ بردنەوە بەرامبەر لیڤەرپوڵ یارى دەکەین

PM:08:32:23/05/2022

596 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داڤید ئەلابا ڕایگەیاند، ئەوان ڕیاڵ مەدریدن و بۆ بردنەوەى چامپیۆنز لیگ بەرامبەر لیڤەرپوڵ یارى دەکەن.

لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤارى کیکەرى ئەڵمانى، داڤید ئەلاباى نەمسایى بەرگریکارى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى ئاماژە بەوەدەکات، یانەکەى لە توانایدا هەیە بەسەر لیڤەرپوڵدا سەربکەوێت لە یارى کۆتایى چامپیۆنز لیگدا، کە 28ى مانگ لە پاریس بەڕێوەدەچێت.

ئەلابا دەڵێت "ئێمە ڕیاڵ مەدریدین و بەم متمانەیەى کە بەخۆمان هەیە دەچین بۆ پاریس بۆ بردنەوەى نازناوى خولى یانە پاڵەوانەکاى ئەوروپا".

ئەلابا پێیوایە یارییەکەى بەرامبەر مانچستەر سیتى و یارییەکانى تر، کە ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاستى ئەوروپادا ئەنجامیداون، تیشک دەخەنە سەر کەسایەتى تیپەکە لە ژێر سەرکردایەتى کارلۆ ئەنچیلۆتى ڕاهێنەردا.

ئەلبا دەشڵێت "گیانێکى تایبەت و کەسایەتییەکى ڕکابەریمان هەیە، کە ئەمەشمان لە قۆناغەکانى پلەى ئۆفى چامپیۆنز لیگدا پیشاندا، ئێمە تیپێکین هەردەم دەگەڕێتە و قەتیش خۆى بەدەستەوە نادات".

ئەلبا درک بە تواناکانى لیڤەرپوڵى ڕکابەریشیان دەکات و پێیوایە ڕیدز تۆپى پێیەکى داهێنەرانە دەکات و هێزێکى لە ڕادەبەدەرى هەیە و یۆرگن کلۆپى ڕاهێنەریان سەرکردایەتى تیپەکە دەکات.