ڕۆمەنیگە چووە هۆڵى یاریزانە بەناوبانگەکان لە ئیتاڵیا

PM:07:16:23/05/2022

580 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارل هانز ڕۆمەنیگە دەچێتە پاڵ دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا لە هۆڵى یاریزانە بەناوبانگەکانى ئیتاڵیادا.

ڕاگەیاندنەکان لە ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، کە ڕۆمەنیگەى ئەڵمانى بەرگریکارى پێشووى یانەکانى بایرن میونشن و ئینتەر میلان، چووە ناو هۆڵى بەناوبانگەکانى ئیتاڵیاوە.

لەو بارەیەوە ڕۆمەنیگە دەڵێت "ئەمە شانازییەکى گەورەیە بۆ من، بە چوونم بۆ ناو هۆڵى یاریزانە بەناوبانگەکان لێرە لە فلۆرنسا، ئەم پاداشتە پەیوەندى تایبەتى من دەردەخات لەگەڵ ئینتەر و ئیتاڵیا و هاندەرانى ئەو وڵاتە، ئەمە ساتێکى تایبەتە بۆ من و خێزانەکەم و هەردەم بە سوپاگوزارییەوە یادى دەکەینەوە".

رۆمەنیگە دوو جار نازناوى خولى ئەڵمانیا و دوو جار نازناى چامپیۆنز لیگى لەگەل بایرن میونشن بەدەستهێناوە، بێجگە لە بردنەوە ىجامى نەتەوەکانى ئەوروپا لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەڵمانیاى ڕۆژئاوادا.

هۆڵى یاریزانە بەناوبانگەکانى تۆپى پێى ئیتاڵیا 2011دا دامەزراوە و ڕۆمەنیگە و یاریزانە بیانییەکانى ترى وەک میشێل پلاتینى فەڕەنسى و دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆناى ئەرجەنتینى و مارکۆ ڤان باستنى هۆڵەندى لەخۆگرتووە

ڕۆمەنیگە، کە ساڵى ڕابردوو پۆستى سەرۆکى جێبەجێکارى یانەى بایرن میونشنى بەجێهێشت، لە نێوان ساڵانى 1984 بۆ 1987دا یارى بۆ یانەى ئینتەر میلانى ئیتاڵى کردووە.

گ . ف

ImageRummenigge nella Hall of Fame del calcio italiano: 'Inter sempre nel cuore'