تین هاگ: رۆناڵدۆ گۆڵکارێکی گەورەیە

PM:05:34:23/05/2022

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تین هاگ دوپاتیکردەوە ڕۆناڵدۆ گۆڵکارێکی نایابە و ماگوایەریش ئاستێکی باشی لەگەڵ مان یونایتد پێشکەشکردووە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی مانچستەر یونایتد، تین هاگی ڕاهێنەری نوێی ئەو یانەیە ڕایگەیاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵکارێکی نایابە و بۆ وەرزی داهاتووش دەتوانێت بە تۆمارکردنی گۆڵ یارمەتیەکی زۆری یانەکە بدات و گفتوگۆشیان پێکەوە کردووە.

تین هاگ وتی: هاری ماگوایەر ئاستێکی باشی لەگەڵ یانەکە هەبوە و ئەو یاریزانێکی گەورەیە، هەموو کارێکیشی لە پێناو مان یونایتد کردووە و دڵخۆشم بە کار کردن لەگەڵیدا.

وتیشی: بە پەرۆشم بۆ کار کردن بەڵام نابێت لە ئێستاوە بیر لە بردنەوەی نازناو بکەینەوە چونکە سەرەتای کارەکانە و دەبێت پرۆژەیەکی گەورە بۆ داهاتووی یانەکە ئامادە بکەین و یانەکە لەو بارودۆخە دەرونیە خراپەی ئێستا رزگار بکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، مانچستەر یونایتد مێژوویەکی گەورەی هەبوە تەنانەت پێش فێرگسۆنیش بەتایبەت لە سەردەمی چارلتۆن و بۆسبی و چەندین نازناوی گرنگیان بەدەستهێناوە.

دەشڵێت، لیستێکی نوێی یاریزانان ئامادە دەکەین لە پێناو ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێڵەکانی یانەکە تا بتوانین کێبڕکێی سەرجەم یانەکانی تر بکەین لە چەند وەرزی داهاتوودا.

دوپاتیشیکردەوە کە کێبڕکێکەی هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵی خۆشدەوێت و ئەو کارەی ئەوان کردیان باوەرپێنەکراو بوە بەڵام راتیەک هەیە لە ژیاندا کە سەرجەمی زێڕینی هەموو تیپێک کۆتاییدێت.

بڵاویشیکردەوە کە دەبێت هەموو کارێک ب کەن تا ناسنامەی مان یونایتد دروستبکەنەوە و پەرۆشی خۆی بۆ بینینی هاندەران لە یاریگای ئۆلدترافۆرد راگەیاند.

خ . ک