ئیمۆبیلى لە ژمارەیەکى پێوانەیى نزیکبووەوە

PM:04:55:23/05/2022

432 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شیرۆ ئیمۆبیلى بۆ چوارەم جار نازناوى گۆڵکارى خولى ئیتاڵیاى بەدەستهێنا و لە ژمارە پێوانەییەکە نزیکبووەوە.

کێبڕکێکانى ئەم وەرزەى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا کۆتایى هات و شیرۆ ئیمۆبیلى هێرشبەرى یانەى لازیۆ بە تۆمارکردنى 27 گۆڵ پێشەنگى ڕیزبەندى گۆڵکارانى خولەکەى بەدەستهێنا.

ئیمۆبیلى 27 گۆڵەکەى لە ماوەى 31 یاریدا تۆمارکرد و نازناوى گۆڵکارى خولەکەى لە دۆسان ڤلاهۆڤیچى سڕبى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆس بردەوە، کە ئەم 24 گۆڵى هەیە.

بۆ چوارەم جارە ئیمۆبیلى خەڵاتى گۆڵکارى سێریا ئەى بەدەستدەهێنێت، کە پێشتریش سێ جار لە 2014 و 2018 و 2020دا ئەو خەڵاتەى بەدەستهێناوە.

هێرشبەرەکەى لازیۆ بەتەنیا لە پلەى دووەمى ئەو یاریزانانەدایە، کە زۆرترین جار خەڵاتى گۆڵکارى خولى ئیتاڵیایان بەدەستهێناوە و لە دواى جۆنار نۆرداڵى سویدى هێرشبەرى پێشووى یانەى ئەى سى میلانەوەیە، کە ئەم پێنج جار خەڵاتەکەى بردووەتەوە.

گ . ف

Image