نەیشن لیگ.. فاتێ و ئەسینسینۆ بانگهێشتکرانەوە و دی خیا دوورخرایەوە

PM:03:58:23/05/2022

536 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی هەریەک لە فاتێ و ئەسینسیۆی بانگهێشتنی ڕیزی هەڵبژاردەى ئیسپانیا کردەوە و دی خیای دوورخستەوە.

لویس ئینریکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەى ئیسپانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئاشکراکرد بۆ ئەو چوار یارییەى کە لە 10 ڕۆژدا بەرامبەر هەریەک لە پورتوگال و سویسرا و هەروەها چیک لە دوو یاریدا ئەنجامی دەدات.

لە لیستەکەى ئینریکیدا، ناوی هەریەک لە ئانسۆ فاتێ یاریزانی بەرشەلۆنە بەدی دەکرێت کە بەهۆی پێکانەوە لە تشرینی دووەمی 2019وە هیچ یارییەکی بۆ لاروخا ئەنجامنەداوە، هاوکات ئەسینیسیۆ و کارڤاخاڵ دووان لە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بانگهێشت کراونەوە کە ئەوانیش لە تشرینی دووەمی 2020وە بوونیان لە ڕیزی ئیسپانیا نەبووە، لە بەرامبەریشدا ڕامۆس بانگهێشت نەکرایەوە و دی خیا گۆڵپارێزی مانچستەر یونایتدیش لە پێکهاتەکە دوورخرایەوە.

ئیسپانیا لە نەیشن لیگدا لە ئاستی دووەمی کۆمەڵەی دووەمدا دەبینرێت کە هەریەک لە پورتوگال و چیک و سویسرا لە خۆ دەگرێت و بڕیارە لە یارییەکانی چووندا لە دووی مانگی داهاتوو بەرامبەر پورتوگال و لە پێنجی هەمان مانگ ڕووبەڕووی چیک و لە نۆی شەش بەرامبەر سویسرا یاری بکات، هاوکات لە یاری گەڕانەوەشدا لە 12ی هەمان مانگ جارێکی تر بەرامبەرچیک یاری دەکاتەوە.