بونۆ خەڵاتى زامۆراى وەک باشترین گۆڵچى لا لیگا بەدەستهێنا

PM:02:28:23/05/2022

520 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بونۆ خەڵاتى زامۆراى وەک باشترین گۆڵچى لا لیگا بەدەستهێنا و ڕاهێنەرەکەشى خەڵاتەکە بە هى هەموویان دەزانێت.

یاسین بونۆى مەغریبى بوو بە یەکەم گۆڵچى لە مێژووى یانەى سیڤییەدا خەڵاتى زامۆرا وەک باشترین گۆڵچى ئەم وەرزەى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.

بونۆ، کە لەم وەرزەدا لە 31 یاریدا 24 گۆڵى لێکراوە، کێبڕکێکەى لە تیبۆ کۆرتواى بەلجیکى گۆڵچى یانەى ڕیاڵ مەدرید بردەوە، کە ئەم 29 گۆڵى لە 36 یاریدا لێکراوە و بوو بە جێگرەوەى یان ئۆبلاکى سلۆڤینى گۆڵچى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدرید، کە ئەم لە وەرزى ڕابردوودا بۆ پێنجەم جار خەڵاتەکەى بەدەستهێنا.

جولین لۆپیتیگى ڕاهێنەرى سیڤییە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەو خەڵاتەى بونۆ بەدەستیهێناوە بەهایەکى بەکۆمەڵى هەیە بەهۆى بەشداریکردنى هەموو تیپەکەى لە بەرگریکردندا و دەشڵێت "ئێمە تیپێکین لە گۆڵى تیپى بەرامبەرەوە بەرگرى لە گۆڵەکەمان دەکەن".

گ . ف

Image