جامی ڕۆڵان گارۆس.. سکاری و فێرناندێز چوونە قۆناغی دووەم

PM:12:40:23/05/2022

316 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵەوانێتی فەڕەنسای کراوە سکاری لە بۆرێلی بردەوە و ملادینۆڤیچیش بەرامبەر فێرناندێز دووچاری شکستهات.

لە قۆناغی یەکەمی یارییەکانی ئاستی کچانی پاڵەوانێتی ڕۆڵان گارۆسی فەڕەنسی، ماریا سکاری یۆنانی و سێیەمی ڕیزبەندی جیهان سەرکەوتنی بۆ قۆناغی دووەم مسۆگەرکرد، پاش ئەوەى بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی خاوێن شکستی بە کلارا بۆرێلی فەڕەنسی هێنا.

خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو، شەش بە سێ بوون.

لە یارییەکی تردا، کریستینا ملادینۆڤیچی فەڕەنسی و خاوەن یاریگا و هاندەر ماڵئاوایی لە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکانی گراندسلام کرد، پاش ئەوەى بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام، شەش بە سفر و حەوت بە پێنج لەسەر دەستی لەیلا فێرناندێزی کەنەدی و 18یەمی ڕیزبەندی جیهان تووشی شکستهات.