میسی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

AM:11:43:23/05/2022

772 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی بە پەیامێک ماڵئاوایی لە دی ماریا دەکات و دووپاتیدەکاتەوە پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنزلیگدا لە ڕیاڵ مەدرید بەهێزتر بووە.

لیۆنێل میسی ئەستێرەى پاریس سان جێرمان لە هەژماری خۆی لە ئینیستاگرام بە دڵتەنگییەوە ماڵئاوایی لە ئەنخل دی ماریا هاوڕێ و هاوکاری لە پاریس کرد و ئاماژەى بەوەکرد، نیگەرانە پاش وەرزێک پێکەوە بوون جارێکی تر یەکێک لە هاوڕێ خۆشەویستەکانی لە پارک دی پرانس نابینێتەوە، هیواداریشە لە مۆندیالی قەتەر دەستکەوتی مێژووی بۆ ئەرجەنتین لەگەڵ دی ماریا بەدەست بهێنێت.

میسی لە تویتەکەیدا، لەسەر بارودۆخی پاریس سان جێرمان لەم وەرزەدا ئاشکرایکرد، وەرز کۆتایی هات، سووپاسی سەرجەم هاوکارەکانی دەکات کە بە بەڕێگەیەکی شیاو مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە، لەهەمان کاتیشدا سووپاسی خێزانەکەى دەکات کە هەمیشە پاڵپشتی بوون، ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە، پاریس ئامانجێکی گەورەى هەیە، هیوادارە لە وەرزی داهاتوو هاوکار بێت بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە کە نازناوی چامپیۆنزلیگە.

ئەفسانەکەى ئەرجەنتین شکستەکەیانی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە چامپۆنزلیگ لە تویتەکەیدا لە یاد نەکردوو بڵاویکردەوە، ئەوەى ڕوویدا چاوەڕوواننەکرابوو، لەو بڕوایەدایە پاریس لایەنێکی باشتر بوو لەو یارییەدا، بەڵام چانس هاوکار نەبوو تا لە خولەکە بەردەوام بن و ئاواتە خوازە وەرزی داهاتوو تێبکۆشن تا سەرجەم نازناوەکان ببەنەوە.