جامی ڕۆڵان گارۆس.. زڤیرێڤ و ئەلکاراز بۆ قۆناغی دووەم

AM:11:04:23/05/2022

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵەوانێتی ڕۆڵان گارۆس زڤیرێف و ئەلکاراز گەیشتنە قۆناغی دووەم و کاراتسیڤ ماڵئاوایی کرد.

ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی ڕۆڵان گارۆسی فەڕەنسی، یەکێک لە چوار پاڵەوانێتیە گەورەکەى گراندسلام بۆ تێنسی سەر زەوی بەردەوامە، کە کۆی خەڵاتەکانی 17 ملیۆن و 171 هەزار دۆلاری ئەمریکیە.

لە قۆناغی یەکەمدا، ئەلکسەندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی و سێیەمی ڕیزبەندی جیهان لە یارییەکی ئاساندا لە سبستیان ئۆفنەری نەمسایی بردەوە.

زڤیرێڤ کۆمەڵەی یەکەمی شەش بە دوو لە ئۆفنەر بردەوە، دواتر کۆنترۆڵی یارییەکەى کرد و توانی کۆمەڵەکانی دووەم و سێیەم بە یەک ئەنجام و شەش بە چوار بباتەوە و بگاتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە.

لە یارییەکی ترد، ئەلکارازی ئیسپانی و شەشەمی ڕیزبەندی جیهان لە یارییەکی یەکلایەنەدا و بە سێ کۆمەڵەی خاوێن لە خوان ئیگناسیۆی ئەرجەنتینی بردەوە و گەیشتە هەمان قۆناغ.

هاوکات، ئەسڵام کاراتسیڤی ڕوسی ماڵئاوایی لە پاڵەوانـێتییەکە کرد پاش ئەوەى بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە سێ کۆمەڵە لەسەر دەستی کامیلۆی ئەرجەنتینی دوچاری شکستهات.