پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:09:31:03/07/2022

32060 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

ئەمڕۆ کەمێک نیگەرانی دایگرتویت ئەمەش وایکردووە کەمێک لە کارەکان دوا بکەویت، وا باشترە کەمێک زیات ئاگاداری بارودۆخی ئێستات بیت تاکو زیان نەگات بە هیچ لایەنێکی ژیانت.

گا 20/4 - 20/5

تۆ دەبێت ئیت فێر ببیت چۆن کۆنتڕۆڵئ هەستەکانت دەکەیت لە ئێستادا هەروەها چیتر پێویست بەو دوودڵی و دڵە ڕاوکێیە ناکات، هەروەها ئەوەند ڕێگە مەدە کەسانی دیکە خۆیان بقورتێنە ناو ژیانی تایبەتیتەوە چونکە ئەمە دەرەنجامێکی خراپی دەبێت و پەشیمان دەبیتەوە.

دووانە21/5 - 21/6

پێدەچێت ئەم ماوەیە ڕووبەڕووی کەمێک سەختی و کاتی دژوار ببیت کە ئەمەش وایکردووە هەمیشە بیر بکەیتەوە تاکو دۆخەکە باش بکەیت، هەروەها دەبێت کەمێک زیاتر ئاگاداری بارودۆخی تەندروستیت بیت تاکو نەخۆشتنەخات بۆیە خۆت پستگوێ مەخە چیتر.

قرژاڵ22/6 - 22/7

ئەم ماوەیە هەموو شتەکا بەو دۆخەدا دەڕوات کە خۆت حەزی پێدەکەیت و هەروەها تۆش بە ئەرێنی بیر دەکەیتەوە هەمیشە ئەمەش وایکردووە زیاتر هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی بکەیت.

شێر23/7 - 22/8

لە کارەکەتدا فشارێکی زۆرت دەچێتە سەر و ئەمەش کەمێک وایکردووە هەست بە تووڕەبوون بکەیت، هەروەها کاری زۆر دەکەیت تاکو بەڕێوەبەرەکەت گلەیت لێنەکات و سەرزەنشتت نەکات لە دوا کەوتنی کارەکانت، بەڵام باشترە کەمێک خۆڕاگرانەتر مامەڵە بکەیت لە ئێستادا.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ کەسانێکی نزیکی خۆت دەبنیت و ئەمەش وایکردووە دڵخۆش بیت و هەست بە ئارامی بکەیت، چونکە ئەو کەسانە هەمیشە وەک هاوڕێی دڵسۆزی تۆ کاریان کردووەو خەمخۆرت بوون لە کاتە سەختەکانی ژیانتدا.

تەرازوو23/9 - 22/10

ئەمرۆ باوەڕێکی زۆر بەوە دەکەیت کە هەر شتێک لە چارەنووست بێت دەبێت بێتە دی ، بۆیە پێویست بە خەمخواردن و بێتاقەت بوون ناکات هەرگیز، هەروەها ئەم ماوەیە کەمێک زیاتر گرنگی دەدەیت بە کاری هونەری ئەمەش کار دەکاتە سەر ئاسوودەکردنی مێشک و دەروونت.

دووپشك23/ 10-21/1

ئەمرۆ ووزەیەکی زۆرت هەیە و ئەمەش وایکردووە ئەمڕۆ زۆر چالاک ببیت و کاری جۆراو جۆر ئەنجام بدەیت، بەم ووزە زۆرەتەوە کەسانی نزیکی دەوروبەری خۆتت توسی سەرسوڕمان کردووە چونکە هەرگیز پێشتر تۆیان بەم جۆرە نەدیوە.

كەوان 22/11 - 21/12

ئەمرۆ کەمیک تووڕە و بێزار دیاریت لەوانەیە یەکێک لە خزمەکانت ئەمڕۆ تەلەفونت بۆ بکات و گوێت لە هەندێک قسەى ناخۆش ببێت، بەڵام دەتوانیت تێیان بپەڕێنیت، بۆیە هەرگیز نائومێد مەبە

گیسك 22/12 - 19/1

ئەمڕۆ بە رۆژێکى گونجاو دادەندرێت بۆ نوسین، ئیتر هەر جۆرە نوسینێکبێت، تواناى بەکارهێنانى وشە لەلات لە ئەوپەڕەکەیایەتى، ئەگەر پلانى ئەوەت داناوە وانەیەک بڵێیتەوە یان قسە بۆ گروپێک بکەیت بزانە کە وشەکان زۆر ئازادانە دێنە دەرەوە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

حاڵی ناو خێزانەکەت ئەم ماوەیە هیچ باش نییە ئەمەش تۆی بێزار کردووە، هەوڵبدە خۆت بە دوور بگریت لێى، لە کاتى وەک ئێستادا زۆر شت دەوترێت کە نابێت بوترێن، دواتریش داواى لێبووردن چارەسەرى ناکات.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

وا باشترە گرنگی زۆر بدەیت بە خێزانەکەی ،بەڵام کارکردن لە ماڵەوە دەکرێت زۆر کاتت ببات بۆ خۆى، لەوانەیە بتەوێت ڕێکى بخەیت و جێگاکە جوانتر بکەیت، وزەبیەکى سەیرت پێیە بۆ تاقیکردنەوەى ئەزموونى تازە.