ئەو ژمارەی لە خەویدا بینیبووی لە یانسیبێکدا بەکاریهێنا و ٢٥٠ هەزار دۆلاری بردەوە

PM:08:27:02/07/2022

1904 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی ئەمریکی دوای ئەوەی لە یانسیبێکدا ئەو ژمارەیە هەڵدەبژێرێت کە لە خەویدا بینیویەتی، یانسیبەکە بە بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلار دەباتەوە.

ئالونز کۆلمان لە ویلایەتی فێرجینا لە ئەمریکا رایگەیاندووە، کۆمەڵێک ژمارە کە لەوخیدا بینیویەتی لە یانسیبێکی نوێدا هەڵیبژاردووە.

کۆمپانیای یانسیبەکە لە فێرجینا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە، کۆلمان کۆمەڵێک ژمارەی هەبووە بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی "بە رێگەی خۆت یاریی بکە" ژمارەکەی هەڵبژاردووە و توانیویەتی ببێتە براوەی یانسیبەکە.

کۆلمان وتوویەتی "کاتێک وێنەی ژمارەکەم لەسەر شاشە بینی، بۆم دەرکەوت ئەو ژمارەیە هەمان ژمارە بووە کە لە خەودا بینیومە"، چیرۆکی کۆلمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە و کاردانەوەی خەڵکی بەدوادا دێت وهەندێک پێیان وایە تەنیا رێکەوت بووە.

ئ.ل