سێ بورج هەرگیز هەستەکانیان دەرناخەن

PM:04:58:02/07/2022

36368 جار خوێندراوەتەوە

بورجەکان بەپێی کەسایەتی و تایبەتمەندییەکانیان لە کۆمەڵێك رووەوە لەیەکدەچن، بەشێک لەوانەش هەستەکانیان دەشارنەوە و هەرگیز دەری نابڕن.

ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە سێ لەو بورجانە کردووە کە هەرگیز هەستەکانیان دەرنابڕن و بە شاراوەیی دەیهێڵنەوە، بەم جۆرە:

بورجی گا

هەستی بێزاری و خەفەتیان دەشارنەوەو هەمیشە زەردەخەنە لەسەر ڕویان دەبینرێت، ئەگەرچی لەو کاتانەشدا کە پێدەکەن دڵیان تەنگە، بەڵام شارەزای تەواویان هەیە لە شاردنەوەی ئازارەکانیان.

بورجی قرژاڵ

هەستی بێزاری و توڕەییان دەشارنەوە، ڕەنگە هەندێک قسە یان ڕەفتار توڕەیان بکات بەڵام ئەو توڕەییە دەرناخەن و دەیشارنەوە.

بورجی دووانە

هەستی دڵشکان دەشارنەوە، ئەویش لە ڕێگەی چونەدەرەوەیان لەماڵ و گەشتکردن، شارەزاییان لە شاردنەوەی ئازاری دڵشکان هەیە.