یەکەم داهێنەری تەلەفونی بێ تەل لە گرتەڤیدیۆیەکدا سەرسامی خۆی
نیشاندا بەوەی کە خەڵکانی جیهان چەند کاتی خۆیان بەفیڕۆ دەدەن بە بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان
و داوا دەکات کە ئامێرەکانیان فڕێ بدەن و ژیانی خۆیان بژین.
ماڵپەڕی عەرەبییە، گرتەڤیدیۆیەکی یەکەم داهێنەری تەلەفونی بێ
تەلی بڵاوکردووەتەوە بەناوی"مارتن کوپەر" لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی"
بی بی سی"، دوای ئەوەی بەشداربوویەک ئاماژەی بەوەداوە کە پێنج کاتژمێر بەدیار
مۆبایلە زیرەکەکەیەوە دادەنیشێت، "'کوپەر" دەست دەکات بە پێکەنین و دەڵێت" بەڕاستە؟ پێنج کاتژمێر بەسەر
دەبەیت رۆژانە؟ وازی لێ بێنە و ژیانی خۆت بژی.
ر.ئ