پێنج هەڵەی دایک و باوک دەروونی منداڵەکەیان دەڕوخێنێت

PM:01:53:18/06/2022

14232 جار خوێندراوەتەوە

جیاوازییەکی کەم هەیە لەنێوان ئەوەی کە باشترین شتت بۆ منداڵەکەت بوێت، لەگەڵ ئەوەی بەبێ ئەوەی بزانیت تەندروستی مێشک و دەروونی منداڵەکەت تێک بدەیت،هەر بۆیە کۆمەڵێک هەڵە هەیە کە دەبێت تۆی دایک و باوک لێی دووربکەویتەوە لە ئەنجامدانی.

ماڵپەڕی "العین"، لە بابەتێکدا کۆمەڵێک هەڵەی دایک و باوکی ئاشکراکردووە کە تەندروستی مێشک و دەروونی منداڵەکەیان لەناودەبەن، کە ئەمانەن:

١. بەراوردکردنی منداڵەکەت بە منداڵانی تر، ئەمە متمانەبەخۆبوونی منداڵەکە کەم دەکاتەوە و خۆشەویستی خودی نامێنێت.

٢. فەرامۆشکردنی پێویستییە سۆزدارییەکانی منداڵەکەت، لەگەڵ پشگیری مادی منداڵ پیویستی بە پشگیری دەروونی و سۆزداریی هەیە ئەم فەرامۆشکردنە تەندروستی دەروونی منداڵەکەت تێکدەدات.

٣. وا لە منداڵەکەت بکەیت هەست بە تاوان بکات بۆ گەیشتن بەوەی دەتەوێت لێی، بۆ نموونە دووبارەکردنەوەی ئەم دەستەواژانە"یارمەتیم نادەیت لەماڵەوە" ئەوە ناکەیت کە دایکو باوک پێت دەڵێن"

٤. داوا لە منداڵەکەت دەکەیت نموونەیی دەربکەوێت، بۆ نموونە لە خوێندنەکەیدا داوای لێ بکەیت هەمیشە نمرەی بەرز بەدەستبهێنێت، یاخود نابێت هەرگیز هەست بە بێزاری و بێتاقەتی بکات و هەمیشە گوێڕایەڵ بێت.

٥. زۆر پارێزگاری کردن لە منداڵەکانت، هەمیشە دوودڵ بیت دەربارەیان و رێگەیان لێبگریت لە چوونەدەرەوە، بهێڵە ئەزموونی شتە جیاجیاکانی ژیان بکەن و چێژیان لێوەربگرن.

ر.ئ