بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
لەوانەیە ئەمڕۆ لە دۆخێکی
باشدا بیت، بەڵام ئاگات لەو دۆخانە بێت کە لەوانەیە تووشی شڵەژان و دڵەڕاوکێت بکەن،
وریابە کە زانیاری هەڵە یان ناتەواو بە هیچ کەسێك نەڵێیت، چونکە دەکرێت بەهۆی
رەفتارەکانی تۆوە هەندێك کەس هەڵبچن و تووڕە ببن.
گا 20/4 - 20/5
نەرمی لە مامەڵەکردندا
شتێکی گرنگە و لەوانەیە ببێتە هۆکارێک بۆ سەرکەوتنی هەندێک لە پرۆژەکان، ڕێگە مەدە
کە بارودۆخەکان تۆ سنوردار بکەن یان لە ڕێگربن لەبەردەمتدا، پێویستە بەرەنگاری
ئاستەنگەکان ببیتەوە.
دووانە 21/5 - 21/6
ئەمڕۆ دڵنیابە لەوەی کە
هەموو شتێک لە شوێنێکی گونجاودایە، وریابە و زیادەڕەوی مەکە لە خەرجییەکانتدا چونکە
دەکرێت گرفتی ماددیت بۆ دروست ببێت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
بە خێرایی دەگەیتە بەرزترین
لوتکەکان و پشتگیری لە دەورووبەرەکەتەوە وەردەگریت، باشتروایە ئەم پشتگیرییە بە هەند وەربگریتو سوودی لێ ببینیت و سوپاسگوزاری
ئەو کەسانە ببیت.
شێر 23/7 - 22/8
ئەمڕۆ درك بەوە دەکەیت
کە قورسە بۆت کە مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکەیت بەتایبەت لەسەر ئاستی سۆزداری، لە هەمان
کاتیشدا پێویستت بە گرنگیپێدانی کەسانی دیکە هەیە، بۆیە خۆپەرس مەبە و شتانێك مەکە
کە ئارەزوو ناکەیت لەگەڵ خۆتدا بکرێت.
فەریك 23/8 - 22/9
هەندێک کات هەیە کە هەست
بە تەنیایی دەکەیت وێرای ئەوەی کەسانێکی زۆر بە دەورووبەرتەوە هەن، هەست بەوە
دەکەیت کە کەس نیە لێت تێبگات و بتخوێنێتەوە ئەمەش وادەکات زیاتر نیگەران ببیت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
زۆر قسە دەکەیت و ئارەزوو دەکەیت کۆمێنت بدەیت لەسەر ئەو شتانەی کە لە
دەورووبەرتدا روودەدەن، ئەمەش رەنگە تووشی کێشەت بکات و تەنانەت پەیوەندیت لەگەڵ
کەسانی دیکەدا تێكدەدات.
دووپشك 23/ 10-21/11
ئەمڕۆ میزاجێکی خراپت هەیە چونکە هەموو شتێك بەخاوی دەڕۆن و بەپێچەوانەی
رۆژەکانی دیکەوە دەبن، وریابە لە رەفتارەکانت و قسەکانتدا لەگەڵ خۆشەویستەکەت
بۆئەوەی تووشی گرفت نەبیت لەگەڵیدا.
كەوان 22/11 - 21/12
کەسێك کە بە هاوڕێی خۆتی دەزانیت ئەمڕۆ تووشی نیگەرانیت دەکات و بێهیوات
دەکات و درك بەوە دەکەیت کە ناتوانیت چیتر متمانەی پێبکەیت، وریابە و بزانە کە زۆرکەس هەن لە پشتەوە راستگۆنین
لەگەڵتدا.
گیسك 22/12 - 19/1
لە خۆشەویستی و ئەشقدا دەژیت بەدرێژایی کات بەدوای نیوەی دوەمتدا دەگەڕێیت،
ئەگەر کەسێك لە ژیانتدایە چاوەڕێی سوپرایزێك ببە لێوەی، ئەگەر کەس لە ژیانتدا نیە
ئەوا کەسێك دێتە ژیانتەوە کە سەرسامتە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
بیری پەیوەندییەکی رابردووت دەکەوێتەوە و ئەمڕۆ هەندێك شتت بۆ دەردەکەوێت
کە لە رابردوودا نەتدەزانی، پێویست ناکات هەست بە پەشیمانی بکەیت و هەوڵبدە لەخۆت
ببوریت بۆئەوەی بتوانیت هەنگاوێکی باشتر بنێیت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
پێدەچێت ئەمڕۆ وا هەست بکەیت کە یەکێك لە خێزانەکەت شتێکت لێدەشارێتەوە،
کەشی ئەمڕۆ دەبێتە هۆی هەستکردنت بە دڵەڕاوکێ و تووشبوونت بە نیگەرانی، دەتەوێت
بزانیت ئەو شتە چییە کە لێت دەشارنەوە تا بتوانیت بارودۆخەکە ئاسایی بکەیتەوە.