ئەم نیشانانە دەریدەخەن دەبێت بەزووترین کات سەردانی پزیشکی ددان بکەیت

AM:08:40:24/05/2022

6916 جار خوێندراوەتەوە

دەرکەوتنی کۆمەڵێك نیشانە لە ددانەکان و ناودەمدا دەریدەخەن دەبێت بەزووترین کات سەردانی پزیشك بکرێت چونکە ئەگەر پشتگوێ بخرێت دەکرێت ببێتە هۆی تووشبوون بە گرفتی گەورە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی، پزیشکێك بەناوی فایزان زوهەیر پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پوك و چاندنەوەی ددان ئاشکرایکردووە، هەندێك لە کێشەکانی ددان کە پێویستییان بە چارەسەر هەیە لە سەرەتادا ئازاریان نیە، بەڵام لەگەڵ کاتدا کاتێك ئازاریان دەبێت ئەوا واتە کێشەکە گەورە بووە و دەکرێت زیانی گەیاندبێت.

چەند هۆکارێك هەن کە دەریدەخەن دەبێت بچیت بۆ سەردانی پزیشکی ددان، کە دیارترینیان ئەمانەن:

١. بوونی ئاوسان و گرێ لە ناودەم و دداندا، ئەمە نیشانەیەکی ئاگادارکەرەوەیە کە دەبێت بەزووترین کات چارەسەر بکرێت چونکە دەکرێت نیشانەی حاڵەتێکی مەترسیداربێت.

٢. برینی بەردەوامی ناودەم یەکێکە لەو نیشانانەی کە دەریدەخەن دەبێت سەردانی پزیشكی ددان بکرێت بەتایبەت ئەگەر برینەکان دوای ١٠ رۆژ چاك نەبوونەوە و توانای قوتدانی خواردن قورس دەبێت و هەستی تامکردن کەمدەبێتەوە.

٣. خوێنبەربوونی پوك لەو کاتەی کە ددانەکانت دەشۆیت ئاماژەیە بۆ نەخۆشییەکانی پوك بەتایبەت ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر چارەسەر نەکرێت ئەوا زیانی درێژخایەن بە ددانەکان بگەیەنێت.