نیشانەکانی کەمیی ئاسن لە جەستەدا

PM:11:09:23/05/2022

19824 جار خوێندراوەتەوە

ئاسن یەکێکە لە کانزا گرنگ و پێویستەکان بۆ جەستە کە چەندین رۆڵی گرنگی بۆ جەستە هەیە، لەگەڵ کەمبوونەوەیدا چەندین نیشانەی جیاواز لە جەستەدا دەردەکەون کە دەبێت هەموو کەسێك بیانناسێتەوە.

ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە شەش نیشانە کردووە کە دەریدەخەن بڕی ئاسن لە جەستەتدا کەمبووەتەوە و دەبێت بەزووترین کات وەریبگریت بەر لەوەی گرفتەکانت زیاتر ببن، بەم جۆرە:

- خاوبوونەوە و هەستکردن بە خەواڵوویی و بێهێزی جەستە.

- بێڕەنگ بوونی روخسار و دەرکەوتنی پەڵەی رەش لەژێر چاوەکان.

- تووشبوون بە هەناسەتەنگی و زیادبوونی لێدانی دڵ.

- تەزینی پەلەکان و لەرزینی دەستەکان.

- وەرینی قژ.

- سەرئێشە و سەرگێژخواردن و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.

- زوو شکانی نینۆکەکان.