کاریگەرییەکانی خۆڵبارین بۆ سەر تەندروستیی پێست و قژ

PM:09:43:23/05/2022

5468 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێشت و قژ رایگەیاندووە، خۆڵبارین کاریگەریی نەرێنی بۆ مرۆڤ هەیە، لەوانەش کاریگەریی هەیە بۆ سەر تەندروستیی پێست و قژ.
ئێڵاخ قادر غەفور جاف پزیشکی نەخۆشییەکانی پێست و قژ ئاشکرایکردووە، کاتێک دەنکۆڵەی تۆزەکە لەسەر پێست دەنیشێت بەتایبەت دەم و چاو، دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و خورانی پێستەکە، هەروەها کاریگەری دەنکۆڵەکەی تۆزەکە لەسەر قژەکە دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و لوولبوون و بژبوونی قژەکە.
بۆ پاراستنی پێست و قژ لە کاریگەرییە خراپەکانی خۆڵبارین دەتوانن ئەم چەند رێنماییە جێبەجێ بکەن:
١. خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو و چای گوڵ و لیمۆ و نەعناو میوە.
٢. شێدارکردنەوەی پێست بە شێدارکەرەوە و پاککردنەوەی پێست بە کلێنس یان پاککەرەوەی تایبەت و دووبارە شێدارکردنەوەی.
٣. بەستنی ماسك و لەچاوکردنی چاویلکە.
٤. دوورکەوتنەوە لەو ماددانەی وەک جێڵ و کرێم گرنگن بۆ قژ، چونکە ئەوانە وائەکەن کە قژەکە تەپوتۆزی زیاتر رابکێشێت و وشك و بژی ئەکاتەوە.
٥. بەستنی قژەکە بە باند یان تاگ یان داپۆشی قژەکە لەکاتی خۆڵبارین.