شاناز زاهیر "جوانترین درۆزن" بڵاودەکاتەوە

PM:08:48:23/05/2022

25184 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ شاناز زاهیر نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "جوانترین درۆزن" لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.

شاناز لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەریی خۆی کردووە، لەگەڵ دانانی وێنەیەکی خۆی ئاشکرایکردووە ڤیدیۆ کلیپێک بەناوی "جوانترین درۆزن" لە ٢٧ی ئایاردا بڵاودەکاتەوە.

رایگەیاندووە، ئەم بەرهەمەی یەکێکە لە هۆنراوەکانی رەنج سەنگاوی، لە هەمان کاتدا بۆ هەوادارەکانی نوسیووە "چاوی چاوەڕوانیتان ماچ دەکەم".

شاناز زاهیر کە پێشتر بە لۆکە زاهیر ناسرابوو، یەکێکە لە گۆرانیبێژەکانی کوردستان و ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەریی دەکات، جگە لە کوردی بە زمانی عەرەبی و فارسی گۆرانی وتووە، خاوەنی ئەلبووم و چەندین کلیپ و گۆرانی تایبەت بە خۆیەتی.

ئ.ل