هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەباح رەواندزی سەرقاڵی ئامادەکردنی
کلیپێکی نوێیە بەناوی "رەواندز" لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە.
سەباح رەواندزی لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ
تی راگەیاند، گۆرانی "رەواندز" نوێترین کاری هونەرییەتی و بە شێوەی ڤیدیۆ
کلیپ بڵاویدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بەرهەمەی ئاوازی فۆلکلۆرە بەڵام
کەمێک دەستکاریی کراوە، تێکستی گۆرانییەکە بەشێکی خۆی نوسیوویەتی، ئامادە و دابەشکردنی
سەید ئەحمەد رەواندزییە، محەمەد ئاکرەیی کاری دەنگ و میکس و ماستەرینگی بۆ کردووە،
بڵند سۆران کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە.
سەباح وتی "ئەم گۆرانییە باس لە شوێنە گەشتیاریی و
مێژوویەکانی رەواندز و خەڵکە دەستڕەنگینەکانی سەردەمی میرنشینی گەورەی رەواندز دەکات".
رونیشکردەوە، بڵند پرۆداکشن کاری کلیپکردنی بۆ بەرهەمە
نوێیەکەی کردووە و لە شوێنە جیاوازەکانی رەواندز وێنەی گیراوە، لە ئێستاشدا لە قۆناغی
مۆنتاجدایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەبێتەوە.
ئ.ل