لەبەر ئەم ١٠ هۆکارە هەموو رۆژێک تەماتە بخۆ

PM:03:31:23/05/2022

17104 جار خوێندراوەتەوە

تەماتە پێکهاتەیەکی تێدایە کە سوودی باشی هەیە بۆ تەندروستی جەستە ، ئەو مادەیە ناوی "لایکپینە" رەنگی سوور دەدات بە تەماتەکە، هەرچەندە لە سەوزەکانی دیکەشدا بوونی هەیە بەڵام لە تەماتەدا دوو بۆ سێ گرامی تێدایە.

ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی، لە بابەتێکی تەندروستیدا چەند سوودێکی تەماتەی خستووەتەڕوو کە وات لێدەکات هەموو ڕۆژێک بیخۆیت، کە ئەمانەن:

١. تەماتە دەتوانێت پێست دژی تیشکی خۆری ژەهراوی UV بپارێزێت و لە سووتان دووری بخاتەوە.

٢. تەماتە بەهۆی مادەی دژە ئۆکسیدەوە خانەکان دەپارێزێت و دڵ لە مەترسی نەخۆشییەکان دووردەخاتەوە.

٣. تەماتە جگە لەو مادەی پێشتر باسکرا، لوتین و بێتاکارۆتینی تێدایە کە سوودیان بۆ چاوەکان هەیە.

٤. بەهۆی دژە ئۆکسیدەوە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.

٥. تەماتە ڤیتامین K و کالیسیۆمی تێدایە کە ئێسکەکان بەهێز دەکات.

٦. دەتوانێت دەروونت باشتر بکات.

٧. قژ بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.

٨. تەماتە یارمەتی کێش دابەزین دەدات، چونکە کاربۆهێدراتی کەمی تێدایە بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر مادەی ریشاڵی و ئاو لە پێکهاتەکەیدا.

٩. بەهەمان شێوە مادەی دژە ئۆکسان تیایدا یارمەتی دەرکردنی مادە ژەهراوییەکان دەدات لە سییەکاندا.

١٠. پەرە بە تەندروستی ناودەم دەدات.

ر.ئ