لەدایکبووی هەندێك لە بورجەکان هیچ کەسێك ناتوانێت
درۆیان لەگەڵدا بکات، هەر درۆیەک یان ناپاکییەک لەگەڵیاندا بکرێت پێی دەزانن و
ئاشکرای دەکەن.
بەپێی ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بە چوار بورج کردوە کە درۆکانی خەڵک بەئاسانی کەشف دەکەن، کە ئەمانەن:
بورجی دووپشک:
ئەوان هەستی شەشەمیان هەیە کە وایان لێدەکات بە ئاسانی درۆ و ناپاکی ئەوانی دیکە دەستنیشان
بکەن، دووپشک پێویستی بە کاتی زۆر نییە تا
بزانێت هەرکەس قسەیان لەگەڵ بکات درۆیان لەگەڵ دەکات و ئەمەش لە بەهۆی ئەوەیە کە
توانای باشی هەیە لە خوێندنەوەی بیرکردنەوەکانیان.
بورجی دووانە:
بورجی دووانە تەنیا درۆ کەشف ناکات، بەڵکو لەگەڵیدا دەتوانێت پرسیاری
زیرەکانە بکات و کەسەکەی پێ بخاتە هەڵوێستەوە و وای لێبکات درۆکەی پێدەربخات.
بورجی گیسک:
خاوەنی ئەم بورجە حەزی بە درۆ کردن نییە و دەزانێت چۆن دەریان دەخات بەئاسانی،
لەگەڵ ئەوەدا متمانە بە کەسانی چواردەوری ناکات، زۆرکات تەنیا بە تێڕوانین لە
چاویان دەزانێت درۆ دەکەن یان نا.
بورجی سەتڵ:
بورجی سەتڵ هەوڵێکی زۆر نادات بۆ دۆزینەوەی درۆزن و خیانەتکاران و ئەمەش
بەهۆی کەسایەتیەوەیەتی کە زیرەکە و توانای
بەرزی هەیە بۆ تێبینیکردنی وردەکارییەکان، هەروەها دەتوانێت چاودێری ئەو شتانە
بکات کە ئەوانی تر دەیکەن، بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لە درۆکانیان، چ بە پرسیارکردن بێت،
یان شیکردنەوەی زمانی جەستە بێت کە قسەیان لەگەڵ دەکات.
ر.ئ