وەزارەتی تەندروستی
هەرێم رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیان دابخەن شوێنی خۆڵبارینەکان
پاک بکەنەوە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوە دەمێننەوە و ئەوانەشی زۆربەی کاتەکانیان
لە ماڵەوە دەمێننەوە لە کاتێکدا دەچنە دەرەوە دەمامک ببەستن. دەشڵێت، "زۆر
خواردنەوەی شلەمەنی و میوە و سەوزە بە تایبەتی لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە پێویستە".
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی
تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، خۆڵبارین دەبێتە هۆی هەستیاری
و پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.
دەشڵێت، خۆڵبارین دەبێتە
هۆی هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێت، بەمەش
گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە،
فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە
و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە و زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە
و نەخۆشی ئێکزیما.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و رەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان
زیاد دەکات. هاوکات، کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و
بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت، چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری
میکرۆب و بەکتریان.
لەبارەی خۆپارستنیشەوە
لە خۆڵبارین و زیانەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە هاوڵاتیان
دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیان دابخەن شوێنی خۆڵبارینەکان پاک بکەنەوە بە تایبەت بۆ
ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن و زۆربەی کاتەکانیان لە ماڵەوە بمێننەوە و لە کەتێکدا دەچنە
دەرەوە دەمامک ببەستن.
باسی لەوەشکردووە،
زۆر خواردنەوەی شلەمەنی و میوە و سەوزە بە تایبەتی لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە
کردنەوەی هەوای ناو ئۆتۆمبێل.
دەشڵێت، " تێکەڵ
نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن
هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە
دروست دەکات.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی
هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو دەتوانن پەیوەندی
بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بکەن.