خانمە گۆرانیبێژ "بوسی" ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ "هیشام
رەبیع"ی رێکخەری قژی کرد، ئاهەنگەکەش لە یەکێک لە ئوتێلەکانی وڵاتی قاهیرەی وڵاتی
میسڕدا ئەنجامدراوە و لایڤی ڤیدیۆی ئاهەنگەکەی
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنیوەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئەل سۆمەرییە، گرتەڤیدیۆی ئاهەنگی بوسی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی میسڕیدا بڵاوبووەتەوە بەهۆی ئەوەی بە شێوەی لایڤی ڤیدیۆیی
ئاهەنگەکەیان پەخشکردووە و چەندین وێنەیان بڵاوکردووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بوسی بۆ جاری دووەمە هاوسەرگیری دەکات، دوای ئەوەی
ساڵی ٢٠١٥ لە لایڤێکی ڤیدیۆیدا ئاشکرایکرد لە هاوسەری پێشووی جیابووە کە ناوی " فەتین
سەعید"ە، کە بەڕێوبەری پێشووی کارەکانی بووە.