بۆ دابەزینی کێشی جەستە ئەم سەوزەیە بخۆ

AM:09:15:23/05/2022

6784 جار خوێندراوەتەوە

چەند رێگە و ئامۆژگارییەک هەن بۆ کەمکردنەوەی کێش، ئەویش بە دیاریکردنی ئەو کالۆرییانەی لە هەندێک خۆراکدا هەن، ئەمەش رەنگە سوودی هەبێت بۆ ئەوەی بزانیت چی بخۆیت بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر کێشت هەبێت، هەروەها یەکێک لەو سەوزانە کە دەتوانرێت بە سەلامەتی بخورێت بەبێ ئەوەی چەوری زیاد بکات ، بریتییە لە سپێناخ.

ماڵپەری ئیت زیس نات زات، لە بابەتێکدا باسی سەوزی سێپێناخ دەکات و هەندێک سوودی خستووەتەڕوو بەتایبەت بۆ کێش دابەزین، بەم جۆرە:

- سپێناخ بەیەکێک لە باشترین سەوزەواتەکان دادەنرێت بۆ دابەزینی کێش و راگرتنی تەندروستی، ئەوەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە ریشاڵییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتیی دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری بمێنیتەوە و دوور بیت لە زۆر خواردن ، هەروەها ماددە ریشاڵییەکان یارمەتی باشتر مژینی ماددە خۆراکییە بەسوودەکان دەدەن لەناو جەستەدا.

- سپێناخ دەوڵەمەندە بە پڕۆتین کە بڕێکی باش دابین دەکات بۆ جەستە، لە هەر کوپێک سپێناخ دا نزیکەی پێنج گرام پڕۆتینی تێدایە، بەمەش پڕۆتینەکە دەتوانێت چەورییەکان بسووتێنێت و ماسوولکە دروست بکات و کێش دابەزێنێت.

- سپێناخ لەگەڵ ئەوانەشدا، بڕێکی باش ئاسن، ڤیتامین، دژە ئۆکسیدەکانی تێدایە کە یارمەتی کێش دابەزین دەدەن، بۆیە بە سەوزەیەکی زۆر باش دادەنرێت و باشترە خواردنی بکرێتە رۆتینی ژیانی رۆژانەوە.

ر.ئ