خەوتن لە شوێنی تاریکدا
هانی مێشك دەدات زووتر و باشتر بحەوێتەوە و هۆرمۆنەکانی بەشێوەیەکی دروستتر بڕژێنێت
و بەمەش چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.
ماڵپەڕی
"الوطن" ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خەوتن کردووە لە شوێنی تاریکدا کە
دەبێت هەموو کەسێك بیانزانێت، بەم جۆرە:
١. هانی دەردانی هۆرمۆنی
میلاتۆنین دەدات.
٢. یارمەتی مێشك دەدات
باشتر کار بکات.
٣. سیستمی بەرگری جەستە
چالاك دەکات.
٤. یارمەتیدەرە بۆ
رزگاربوون لە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
٥. یارمەتیدەرە بۆئەوەی بەشێوەیەکی
تەندروست و ئارام بخەویت.
٦. تەرکیز باشتر دەکات و
زیرەکیی زیاتر دەکات.
٧. تەندروستی ئەندامەکانی
جەستە بەگشتی باشتر دەکات.