بەشێکی زۆری دایکان و باوکان هەوڵدەدەن ببن بە باوانێکی باش بۆ منداڵەکانیان،
بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش دەبێت چەند تایبەتمەندییەکیان تێدابێت.
ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژەی بە پێنج نیشانە کردووە کە
دەریدەخەن باوکێکی باشیت و نمونەی بۆ منداڵەکەت تا لە داهاتوودا دەروونێکی تەندروست
و کەسایەتییەکی باشی هەبێت، کە بریتین لەمانە:
١. منداڵەکەت باسی کێشەکانیت بۆ دەکات و دەتوانێت بتدوێنێت، باسی شکست و دەستکەوت
و سەرکەوتنەکانیت بۆ دەکات، هەوڵدەدات لەگەڵ تۆدا چارەسەر بۆ کێشەکانی بدۆزێتەوە.
٢. وات لە منداڵەکەت کردوە کە درك بەوە بکات هەموو شتێك نمرە نیە، واتلێکردووە
کە هێندە ترس و ڕاڕا نەبێت کاتێك باسی نمرەکانیت بۆدەکات، بەم جۆرە دەتوانیت باشتر
یارمەتی بدەیت بۆئەوەی نمرەکانی باشتر بکات.
٣. رێزی مەودای تایبەتی هەموو خێزانەکەت دەکەیت و هەوڵنادەیت هەموو شتێكیان
بزانیت و تێکەڵ بە هەموو بابەتێکی تایبەتییان ببیت.
٤. رەخنە لە منداڵەکەت ناگریت و بە کەم سەیری ناکەیت چونکە بەو جۆرە منداڵەکەت
هەست بە کەمیی دەکات و وا هەست دەکات نەویستراوە.
٥. دان بە هەڵەکانتدا دەنێیت و داوای لێبووردن دەکەیت لەکاتێکدا کە هەڵەیت،
بەم جۆرەش منداڵەکەت تێدەگەیەنیت کە تۆش دەکرێت بکەویتە هەڵەوە و هەموو کەسێك
شایەنی هەڵەکردنە.