خواردنێکی باو دەکرێت ببێتە هۆی لەدەستدانی توانای بینین

PM:11:03:22/05/2022

50940 جار خوێندراوەتەوە

وێڕای ئەوەی بەساڵاچوون کاریگەریی لەسەر توانای بینین هەیە، بەڵام سیستمی خواردن دەکرێت ببێتە هۆی خێرابوونی ئەو تێكچوونە و تەنانەت لەدەستدانی توانای بینین.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی، پزیشکێك بەناوی شارۆن کۆبلاند ئاشکرایکردووە، زۆر خواردنی شیرینی و کاربۆهیدراتی دووبارە دەکرێت ببێتە هۆی لەدەستدانی توانای بینین.

بەشێك لە خراپترین خواردنە دووبارەکانیش بریتین لە نانی سپی و مەعکەرۆنی و خواردنی زۆر شیرینەکانی وەك کەچەپ و خواردنەوە گازییەکان.

ئەم خواردنانە بە خێرایی هەرس دەکرێن و دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن، بەرزبوونەوەی شەکری خوێنیش دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوونی گرفتەکانی چاو کە پەیوەندییان بە تەمەنەوە هەیە و دەبنە هۆی تێكچوونی تۆڕی چاو و لەکۆتاییدا دەکرێت ببێتە هۆی لەدەستدانی بینین بە تەواوەتی.

هەروەها گۆشتی دروستکراوەکان و لە قوتونراوەکان کە بڕێکی زۆر خوێیان تێدایە دەکرێت رۆڵیان هەبێت بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و لەناوچوونی مولولەکانی خوێن لە تۆڕی چاودا.