هۆکاره‌کانی زۆری لیکی ناوده‌م له‌ شه‌واندا

PM:07:56:22/05/2022

49400 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی خۆراک رایدەگەیەنێت، زۆرکەس بروای وایە بوونی زۆری لیکی ناوده‌م له‌ شه‌و دا بەهۆی بوونی کرمی ناو ڕیخۆڵه‌وه‌ ڕوو ده‌دات، به‌ڵام ئەم بیرکردنەوەیە دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ و توشبوون به‌ کرمی ناو ڕیخۆڵه‌کان نابێته‌ هۆی زۆری لیکی ناو ده‌م نه‌ له‌ شه‌و نه‌ له‌ ڕۆژدا.

کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە پەرەی فەرمی خۆی لەفەیسبوک هۆکاره‌کانی زۆری لیکی ناوده‌می له‌ شه‌ودا بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:

یەکەم: هه‌وکردن و برینی ناو ده‌م به‌ بۆنه‌ی ڤایرۆسه‌وه‌.

دووەم: هه‌وکردنی قورگ، له‌وزه‌تێن، جیوب ( گیرفانه‌ هه‌وایه‌کان ).

سێیەم: زۆر خواردنی خۆراکی ترش و مزرەمه‌نییه‌کان.

چوارەم: خانمان له‌ کاتی سکپڕی دا.

پێنجەم: کێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی تڕشه‌ڵۆکی گه‌دە.

شەشەم: ددان نه‌شتن و پاکنه‌کردنه‌وه‌ی لەگەڵ بوونی تاقمی ددان.

حەوتەم: بوونی هه‌وکردنی به‌هێزی وه‌ک نه‌خۆشی سیل یان ڕێبیز ( ده‌رده‌ هاری لە دوای گه‌ستنی سه‌گ).

هەشتەم: له‌ جێچوون یان شکاوی شه‌ویلگه‌.

نۆیەم: پێوه‌دانی جاڵجۆڵکه‌ی ژه‌هراوی، خواردنی قارچکی ژه‌هراوی.

دەیەم: ژه‌هراویبوون به‌ زه‌رنیخ یان مس یان گۆگرد.

یانزدەیەم: ددان هاتن له‌ منداڵی ساوا.

دوانزدەیەم: به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمانی دژه‌ خه‌مۆکی یان چاره‌سه‌ری ئه‌لزه‌هایمه‌ر.

سیانزدەیەم: بوونی ئازارێکی زۆر له‌ ناو سکدا.

چواردەیەم: قووت نه‌دانی لیک به‌ هۆی کردنه‌وه‌ی ده‌م .

پانزدەیەم: هه‌ناسه‌دان له‌ ڕێی ده‌مه‌وه‌ به‌ هۆی گیرانی لووته‌وه‌ یان خه‌وی قووڵه‌وه‌ یا قه‌ڵه‌وی یان نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندمی هه‌ناسه‌وه‌.

شانزدەیەم: خه‌وتن له‌ سه‌ر لا یان شێوازی هه‌ڵه‌ی نووستن.

حەڤدەیەم: دانه‌خستنی ده‌م و لێو به‌ ته‌واوی لەکاتی خەودا.

هەژدەیەم: گه‌وره‌بوون یان هه‌وکردنی زمان یان نه‌بوونی توانای جوڵانی زمان به‌ باشی.

نۆزدەیەم: هه‌ندێک نه‌خۆشی وه‌ک پارکنسۆن یان پوکانه‌وه‌ی ماسولکه‌ و ده‌ماره‌کان.

بیست: هه‌ندێکجار بینینی خواردنی ترش یان توند له‌ خه‌ودا یان پێش خەوتن تامکردن یان بینینی خواردنی ترش یان تون.

ئ.ل