هەشت ئامۆژگاری بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستەی منداڵەکەت

PM:06:11:17/05/2022

3240 جار خوێندراوەتەوە

باشترین شت بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستەی منداڵەکەت دوورخسنتنەوەیەتی لە هەندێک خووی خراپ و وا لێبکەیت زیاتر سەوزەوات بخوات، خەوی باشتر بکات و بە رێکوپێکی دەستەکانی بشووات.

ماڵپەڕی ئەل- عەین، لە بابەتێکی تەندروستی هەندێک ئامۆژگاری خستووەتەڕوو بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستەی منداڵەکەت، کە ئەمانەن:

- کەمکردنەوەی خواردنە پڕ شەکرەکان و مادە گازییەکان.

- شتنی دەست و ددانەکان بەشێوەیەکی رێکوپێک.

- بەبێ راوێژکردن بە پزیشک نابێت دەرمان بخورێت.

- خواردنەوەی بڕێکی باش ئاو لە رۆژێکدا.

- دوورخسنتنەوەی منداڵەکەت لە کەسێکی جگەرە کێش.

- یارمەتی بدە سیستەمێکی خۆراکی تەندروست پەێرەوبکات.

- وای لێبکە بڕێکی باش بخەوات.

- رێگەی بدە وەرزش بکات.

ر.ئ