به‌ڤیدیۆ : یه‌كه‌م باڵاپۆش له‌ به‌رنامه‌ی (زه‌ڤویس ) كازم ساهر دڵگران ده‌كات

12/1/2014 5910 جار خوێندراوەتەوە

 

بو یه‌كه‌م جاره‌ له‌ به‌رنامه‌ی (زه‌ڤویس )ی كه‌نالی ئێم بی سی كچێكی بالاپوش به‌ژداری بكات كه‌چی نه‌ی توانی ده‌ربچێت به‌لام به‌ ده‌نگه‌ خوشه‌كه‌ی بووه‌  جێگای سه‌رسامی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ به‌تایبه‌تی كازم ساهر 

"ئیسرا جه‌مال" ئه‌و كچه‌ مصریه‌ بوو كه‌ دوێنی شه‌و به‌ژداری به‌رنامه‌ی ( زه‌ڤویس )  دا كرد و به‌گورانیێكی "ئوم كلسوم"  نه‌یتوانی دلی ئه‌ندامانی لیژنه‌ رازی بكات كه‌چی به‌ ده‌رنه‌چونی "كازم ساهر" زور دلگران ده‌بێت و هه‌ر ده‌لێت به‌داخه‌وه‌ له‌ده‌ست مان چوو

به‌ پێی كومێنته‌كانی لیژنه‌كه‌ "ئیسرا" ئه‌وه‌ی به‌ "سوم"ه‌ ناسراو ده‌نگێكی خوشی هه‌بوو به‌لام چه‌ند هه‌له‌یێكی هه‌بوو له‌كاتی ئه‌دا كردنی گورانیه‌كه‌دا

به‌مه‌ش "ئیسرا" ده‌بێته‌ یه‌كه‌م كچی بالا پوش كه‌ به‌ژداری له‌م به‌رنامه‌یه‌ دا بكات سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌ باوكی زور رێگری لێكردوه‌ بو ئه‌وه‌ی به‌ژدار نه‌بێت

 

زێدان سوبحی

Copyright © 2013 NRT2 TV. all rights reserved .Created by AVESTA GROUP Information Technology and Consultancy