|
|
|
موچه‌ی زیاده‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ، پاسه‌وانانی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ناگرێته‌وه
|
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی نوێی بۆ خه‌رجكردنی زیاده موچه‌و ده‌رماڵه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ركرد، به‌ڵام به‌پێی ڕێنماییه‌كه پاسه‌وانانی تایبه‌ت له هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، ناگرێته‌وه. ڕێنماییه نوێیه‌كان كه وێنه‌یه‌كی بۆ NRT نێردراوه و واژۆی بایز تاڵه‌بانی، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، تیایدا هاتووه: جیاوازی موچه‌و ده‌رماڵه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له یه‌كی كانونی دووه‌می 2011وه تا 30ی تشرینی دووه‌می 2011 به‌یه‌كجار سه‌رفده‌كرێت. هه‌روه‌ها به‌پێی ڕێنماییه‌كه، هه‌موو ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌گرێته‌وه، جگه له پاسه‌وانانی تایبه‌ت له‌هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، تاكو ده‌رچوونی ڕێنمایی تر. ڕێنماییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ئه‌و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی خانه‌نشین كراون یان كۆچی دواییان كردووه له ساڵی 2011دا جیاوازی مووچه و دهڕماڵهیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت له یه‌كی كانونی دووه‌می ساڵی 2011ه‌وه تاكو ڕۆژی خانه‌نشین بوون یان كۆچ كردن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی ڕاژه‌یان گواستراوه‌ته‌وه له نێوان شاره‌كاندا له ساڵی 2011دا موچه‌ی جیاوازیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت تاكو به‌رواری گواستنه‌وه‌یان له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی لێی گواستراوه‌ته‌وه. له‌درێژی ڕێنماییه‌كاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی خواردن، هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی هاوسهریهتیش خه‌رجده‌كرێت به‌بڕی حه‌فتا هه‌زار دینار بۆ هاوسه‌ره‌كانیان، به‌ڵام به‌مه‌رجێكیش خه‌رجده‌كرێت كه هاوسه‌ره‌كانیان موچه خۆر نه‌بن له‌داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، به‌و مه‌رجه‌ش كۆی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه له‌ڕێژه‌ی (50%) مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی تێپه‌ڕنه‌كات. له‌كۆتایی ڕێنماییه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ده‌رماڵه‌ی منداڵیش خه‌رجده‌كرێت به‌بڕی پانزده هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مندالێك تا (4) چوار منداڵ به‌مه‌رجێك ئه‌و منداڵانه‌ی ناكام بن یان له‌خوار ته‌مه‌ن (22) ساڵیه‌وه بن، له‌خوێندنی زانكۆ یان خۆێندنی باڵا، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌كچ نابێت مێردی كردبێت یان مووچه خۆری حكومه‌ت بێت.
|
|