|
|
|
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕیزبه‌ندی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی كوردستانی ڕاگه‌یاند
|
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له دوو گروپی جیاوازدا ڕیزبه‌ندی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی خسته ڕوو. له ڕیزبه‌ندیه‌كدا كه له پێگه‌ی فه‌ڕمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی كوردستانی دابه‌شكردوه به‌سه‌ر دوو گروپی سه‌ركه‌وتوو و دواكه‌وتودا. زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند هۆكار و ئه‌نجامێك ریزبه‌ندكراون له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی زانیاری ورد سه‌باره‌ت به ژێرخان و سه‌رخان و توانا مرۆییه‌كانی ئه‌و زانكۆیانه‌وه. له گروپی زانكۆ سه‌ركه‌وتوه‌كاندا زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می گرتوه و هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی نه‌ورۆز له دهۆك، ئیشق و سابیس و جیهان له هه‌ولێر، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له قه‌ره‌داغ، زانكۆی هه‌ولێری تایبه‌ت بۆ زانست و ته‌كنۆلۆژیا له هه‌ولێر و زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی له‌هه‌ولێر به دوای یه‌كدا دێن. له گروپی زانكۆ دواكه‌وتوه‌كاندا هه‌ریه‌ك له زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی و زانكۆی دیجله له هه‌ولێر ده‌بینرێن. ئه‌م ریزبه‌ندییه دوای ئه‌وه دێت كه به‌هۆی نه‌گۆڕینی ناوه‌كه‌یه‌وه زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی به نایاسایی دراوه‌ته قه‌ڵه‌م و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاریداوه نابێت هیچ خوێندكارێك له‌و زانكۆیه وه‌ربگرێت، به‌ڵام زانكۆكه ڕایگه‌یاندوه كه ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی دیكه خوێندكار وه‌رده‌گرێت و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایش ڕِونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به زانكۆی شاهانه‌و نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌مان گرفتی ساڵی پار له‌گه‌ڵ ئه‌و زانكۆیه‌دا.
|
|