هه‌زاران هەڵاتوو لە فەلوجەوە گەیشتنه‌ هه‌ولێر

‌ 1251 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه 7/1/2014 15:43:00
گۆڕینی فۆنت

پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند به‌هۆی شه‌ڕو نائارامی له‌ پارێزگای ئەنبار هه‌زاران دانیشتوی شاری فەلوجە و رومادی هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر.

رۆژی سێ شه‌ممه‌ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتی "چەندین خێزان لە شارەکانی رومادی و فەلوجەوە پەنایان هێناوەتە بەر هەولێر. لە هەولێر بە شێوەیەکی کاتی دەمێننەوە چونكه‌ هیچ بڕیارێكی پێشوه‌خته‌ نه‌بووه‌ تا بێنه‌ هه‌ولێر".

نزیکەی حەفتەیەکە ره‌وشی ناوچه‌ سوننیه‌كان له‌ پارێزگای ئه‌نبار، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان چەکدارانی عەشایر و سوپای عێراق بە تەواوی تێکچووە.

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە فەلوجە و رومادی هەڵاتوون بۆ هەولێر، گەیشتۆتە ١٣ هەزار کەس.  بەڵام دیار نییە چۆن جێ دەکرێنەوە.