له‌ مه‌ككه‌ حاجیه‌كی‌ كورد كۆچی‌ دوای‌ كرد و له‌وێش به‌خاكده‌سپێردرێت

‌ 825 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه 12/10/2013 19:21:00
گۆڕینی فۆنت

تیمی‌ راگه‌یاندنی‌ حه‌جی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌وه‌ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ، حاجییه‌كی‌ كورد له‌ شاری‌ مه‌ككه‌ كۆچی دوایكرد، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م حاجی كورده‌، له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌جی‌ ئه‌مساڵدا كۆچی دوای‌ كردبێت.

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیمی‌ راگه‌یاندنی‌ حه‌جی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و حاجییه‌ خه‌ڵكی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێره‌و ناوی‌ تاهیر ساڵح سه‌عیده‌، ته‌مه‌نی‌ 78 ساڵ بووه‌.

وتیشی، ئه‌و حاجییه‌ پێشتر نه‌خۆشی هه‌بووه‌و ئه‌مڕۆش له‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبوونی‌ خۆی‌، له‌ ناكاو كۆچی دوای‌ كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقافی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌ ره‌زامه‌ندی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ بڕیاریانداوه‌ له‌ شاری‌ مه‌ككه‌ ته‌رمی‌ حاجییه‌كه‌ به‌خاك بسپێرن.

له‌مساڵدا، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌جێهێنانی‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج، سێ هه‌زار و 720 كه‌س له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ چوونه‌ته‌ وڵاتی‌ سعودییه‌.