رۆژنامه‌نوسێكی‌ سایتی‌ سبه‌ی‌ سه‌ركه‌وتی‌ كوبه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ لێكردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌كات

‌ 712 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه 5/5/2013 16:58:00
گۆڕینی فۆنت

رۆژنامه‌نوسێك له‌سایتی‌ سبه‌ی‌ سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌ڵێت كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوێكی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكراوه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ریشدا  هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی‌ گۆڕان ره‌تیكردوه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌و رۆژنامه‌نوسه‌ كردبێت، به‌وته‌ی‌ ئه‌و ئاگاداری‌ كردۆته‌وه‌.

سالار جاف رۆژنامه‌نوس له‌سایتی‌ سبه‌ی‌"به‌رپرسی‌ كاتی‌ به‌یانیان" له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئێن ئاڕتی‌ وتی‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر نوسینی‌ كۆمێنتێك له‌سه‌ر تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك، له‌لایه‌ن سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن ناسراو به‌ سه‌ركه‌وتی‌ كوبه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی‌ لێكراوه‌و هه‌ڕه‌شه‌كانیشی‌ به‌ جددی‌ وه‌رگرتووه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ وتیشی‌ من له‌ ئێستادا شوێنی‌ كاره‌كه‌م به‌جێهێشتووه‌و چاوه‌ڕوانی‌ هه‌ڵوێستی‌ سایتی‌ سبه‌ی‌ ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم كه‌ ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وه‌انه‌ هی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بێت ئه‌مه‌ ته‌نها بیركردنه‌وه‌ی‌ تاكه‌ كه‌سێكه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن به‌ئێن ئاڕتی‌ وت كه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ چه‌ند جارێكه‌ تۆمه‌تی‌ جۆراوجۆری‌ بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت، و له‌دواینجاریشدا تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ كه‌سێكی‌ داوه‌ته‌ پاڵ.

سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن وتیشی‌: له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ت و قسه‌ بێ بنه‌مایانه‌ ته‌نها ئاگادارم كرۆدته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنم لێنه‌كردوه‌.