ئه‌حلام له‌قسه‌كانی‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و داوای لێبوردن له كورد ده‌كات

‌ 10253 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه 22/4/2013 00:09:00
گۆڕینی فۆنت

ئه‌حلام ئه‌لشامسی، یه‌كێك له‌داوه‌رانی‌ به‌رنامه‌ی‌ "ئه‌ره‌ب ئایدل"  ده‌ڵێت داوای‌ لێبوردن له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ نیگه‌ران بوون له‌ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ ناوی‌ "كوردستان" له‌ ئه‌ڵقه‌ی‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردودا.

به‌هۆی‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ ناوی‌ "كوردستان" و ناساندنی‌ په‌رواز حوسێن وه‌كو به‌شداربویه‌ك كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ عێراق ده‌كات، ئه‌حلام یه‌كێك له‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ران له‌ پڕۆگرامی‌ "ئه‌ره‌ب ئایدل" له‌ كه‌ناڵی‌ "mbc" روبه‌ڕوی‌ هێرشی زۆری كورد بوویه‌وه‌ له‌ فه‌یسبووك‌و تویته‌ر.

ئه‌حلام له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و ره‌خنانه‌ی‌ لێیگیراوه‌ له‌ لایه‌ن كورده‌كانه‌وه‌، به‌ چه‌ند كۆمێنێتیێك وه‌ڵامی‌ داونه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت مه‌به‌ستی‌ سووكایه‌تی‌ نه‌بووه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش وا تێگه‌یشتووه‌ ئه‌وا هه‌فته‌ی‌ داهاتوو له‌به‌رنامه‌كه‌دا داوای لێبوردنیان لێده‌كات.

ئه‌حلام له‌ كۆمێنته‌كانیدا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ په‌وارز كورستانییه‌.

دوابه‌دوای‌ ته‌واوبوونی‌ ئه‌ڵقه‌ی‌ پێشووی‌ به‌رنامه‌كه‌، كه‌ تێیدا ئه‌حلام سڵاو بۆ عێراق ده‌نێرێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كوردستان به‌شێكه‌ له‌عێراق و په‌رواز نوێنه‌ری‌ عێراقه‌، لاپه‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌حلام له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك ‌و تویته‌ر درایه‌ به‌ر كۆمێنت و هێرشی توند.

 ئه‌حلام ده‌ڵێت ئه‌و به‌رگریی له‌ په‌واز كردووه‌و قسه‌كانی‌ پشتگیریی بوون بۆ ئه‌و. وتیشی كاتێك په‌روازی بینووه‌ عاشقی كوردستان بووه‌.

هه‌روه‌ ده‌ڵێت هاوڕێی كوردی زۆری هه‌یه‌و هیوارداره‌ رۆژێك سه‌ردانی‌ كوردستان بكات.

روونكردنه‌وه‌یه‌كيشی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا په‌رواز به‌ "كچی كوردستانی‌ عێراق" ناوده‌بات:

دەقی نامەکەی ئەحلام بۆ کورد

رسالتي للشعب الكردي " أحلام "

تعقيبا على رد الشعب الكردي الذي وصلني بناء على حلقة الأمس أردت التوضيح فقط أنني لم أقصد أي إساءة للشعب الكردي وتواجد المتسابقة " به رواس " بالبرنامج وقبولها فيه يمثل رسالة سامية فنية ، رسالة " حب وسلام "وتمثل المكان الذي جاءت منه ، كونها غنت بالعربية لم نتردد بقبول موهبتها وغنت بالكردية أيضا واطربتنا وامتعتنا ، رحبنا بها دون النظر لأي شؤون سياسية أو ماشابه ذلك ، هي جاءت تحمل رسالة باسم الفن رسالة يغلفها الحب والسلام ، ونحن بدورنا نبادرها بالحب والسلام لها وللشعب الكردي كافة ، كلامي كان بقصد محبة دون التعرض أو الإساءة لكردستان ، ولم أقصد فيه ان ألغي وجودكم ولا حتى المساس بكم ،
فخورة أنا أن " به رواس " جاءت تحمل بجمال صوتها الحب والسلام وفخورين جميعا بالإشادة بتلك الموهبة وتغذيتها ودعمها بصدر رحب .

أنا أحلام شخصيا لدي الكثير من الأصدقاء الأكراد واحبهم كثيرا وتتكلل علاقتنا بالحب والاحترام .
من يفسر كٓلامي عن كردستان أنه إساءة فقد ظلمني لأني لم أقصد الإساءة بتاتا ,أنا أكبر من السخافات المفسرة أو اثارة الفتن وليست ممن تدس السم في كلامها وممن يخوض حروب في أطر سياسية ، ومادام هناك قيل وقال حول كلامي فأنا أعتذر عنها وأعتذر منكم إذا وصل لكم بهذه الصورة الخاطئة ، حمى الله الجميع وأدام عليكم الحب السلام .

أكن لكم كل الحب والتقدير .
.وادعموا " به رواس "
بنت كردستان العراق