بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ ئێران له‌ وڵاتانی‌ كه‌نداو و پاكستان هه‌ستی‌ پێكراوه‌

‌ 682 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه 16/4/2013 14:57:00
گۆڕینی فۆنت

له‌دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ شاری (بوشه‌هر)، ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تری به‌هێز به‌گوڕی 7.5 پله‌ به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر، ناوچه‌ی (سیستان و بلوچستان) ی له‌ باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئێران هه‌ژاند.

 به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له‌وڵاتانی كوه‌یت و قه‌ته‌ر و به‌حرێن و ئیمارات و سعودیه‌و عومان له‌ ناوچه‌ی كه‌نداو و وڵاتی پاكستانیش هه‌ست به‌ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ كراوه‌.

ئاژانسی (فارس) ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌، به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان  40 كه‌س  به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و سه‌دانی تر برینداربوون و چه‌ندین خانوو و باڵه‌خانه‌شی ڕووخاندووه‌.

ماوه‌ی 40 ساڵیش ده‌بێت ئێران بومه‌له‌رزه‌ی به‌و گوڕه‌وه‌ به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌و پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان له‌چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا ڕوو له‌زیادبوون بكات.

هه‌فته‌ی ڕابردووش بومه‌له‌رزه‌یه‌كی مامناوه‌ند شاری (بوشه‌هر) ی له‌ باشوری خۆرئاوای  ئێران هه‌ژاندو به‌هۆیه‌وه‌ 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو نزیكه‌ی 900 كه‌سیش برینداربوون.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئێران كه‌وتۆته‌ سه‌ر پشتێنه‌یه‌كی بومه‌له‌رزه‌و ساڵانه‌س چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ی مامناوه‌ند و سووك ئه‌و وڵاته‌ ده‌هه‌ژێنێت.