رانیە.. دایکێک دەستی منداڵە دووساڵانەکەی بڕییەوە

‌ 2901 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه 1/3/2011 19:35:00
گۆڕینی فۆنت

بەرپرسێکی تەندروستی لەنەخۆشخانەی کتوپڕی قەزای ڕانییە، ئاشکرایکرد کە دایکێک دەستی ڕاستی منداڵەکەی خۆی لەسەرو مەچەکییەوە بڕیوەتەوە.

بەرپرسەکە بە ماڵپەری ڕاگەیاند کە دایکی منداڵەکە  نەخۆشی دەروونی هەیەو پێدەچێت کە ئەوە هۆکاری بڕینەوەی دەستی منداڵە دووساڵانەکەی بێت.

وتیشی:تەندروستی منداڵەکە جێگیرە، بەڵام بەتەواوەتی ئەو دەستەی لەدەستداوە.

لەلایەکی ترەوە، حسیەن مەحەمەد، باوکی منداڵەکە دەڵێ کە هیچ سکاڵایەک لەدژی هاوسەرەکەی تۆمارناکەت، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە هاوسەرەکەی نەخۆشی دەروونی هەیەو ڕووداوەکەی لەبەر بێ ئاگایی کردوە.

دەشڵێت کە بەشێکی زۆر لەکەس و کاری هاوسەرەکەی ناجێگیرەو بەوهۆیەشەوە باری دەروونی ناجێگیرە