ویلیام و كیت ساڵیادی هاوسه‌رگیریان له‌لادێیه‌ك كرده‌وه‌

‌ 1116 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه 7/5/2012 15:59:00
گۆڕینی فۆنت

ویلیامی شازاده‌ی به‌ریتانیا و كیت میدلتونی هاوسه‌ری یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ساڵیادی هاوسه‌رگیری خۆیان له‌ئوتێلی یه‌كێك له‌لادێه‌كانی‌ به‌ریتانیا كرده‌وه‌، ئوتێله‌كه‌ش ناوی"زه‌  كراون"ه‌ و ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی‌ ویستتون سافوكی به‌ریتانیا.

 رۆژنامه‌ی‌ "ده‌یلی مه‌یلی" به‌ریتانی ئاشكرایكرد شازاده‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ژوورێكیان هه‌ڵبژارد بۆ شه‌وێك به‌ 165 جونه‌ی ئسترلینی، نانی به‌یانیشیان له‌باخچه‌ی‌ ئوتێله‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان خوارد.