|
|
|
نێچیرڤان بارزانی: یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ئازادییه‌كی بەرفراوانی داوە و ئه‌وه‌ش كێشه‌یه
|
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، به‌توندی روبه‌ڕووی هه‌ر سوكایەتیەك دەبنەوە كە بەرامبەر بە ئایینی ئیسلام بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ئازادییه‌كی بەرفراوانی داوە و ئه‌وه‌ش كێشه‌یه.
دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له گۆڤاری چرپه كه توڕه‌یی مامۆستایانی ئاينی به‌دوای خۆیدا هێنا، نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ئیدانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یان كردووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و به‌توندی روبه‌ڕووی ئه‌و جۆره نوسینانه ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت داواشی له‌په‌رله‌مانی كوردستان كرد به‌زویی یاسایه‌ك ئاماده‌بكات بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك به‌رانبه‌ر ئه‌و سوكایه‌تیانه دابنرێت كه به‌رانبه‌ر ئاینی ئیسلام ده‌كرێت و وتی به‌هۆی نه‌بونی یاساوه ئه‌و باسانه كه به‌هێڵی سوور داده‌نرێن ده‌به‌زێنرێن.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وه‌ی له‌كوردستان كێشه‌یه ئه‌وه‌یه یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ئازادییه‌كی به‌فراوانی داوه‌و هیچ رێگرییه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك بیه‌وێت له‌م وڵاته‌دا ئه‌نجامی بدات، وتی "تا ئێرە شانازییە...به‌ڵام ده‌وروبه‌رمان به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی ئێمه كارده‌كه‌ن بۆ دژایه‌تیكردنمان و ئه‌و شتانه به‌شێوه‌یه‌كی عه‌فه‌وی نییه و پلانن داده‌نرێن بۆ دژایه‌تیكردنی حكومه‌ت و هاوڵاتیان".
|
|