داوای جیابوونه‌وه‌ ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌ی‌ جێنز له‌به‌ر ناكات

‌ 2886 ‌جار خوێندراوه‌ته‌وه 1/5/2012 16:43:00
گۆڕینی فۆنت

رۆژنامه‌ی‌ "الرای" كوێتێ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ژنێكی‌ یه‌مه‌نی ته‌مه‌ن 20 ساڵان به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌ی‌ گوێ به‌جلوبه‌رگی خۆی نادات و كابۆ له‌به‌ر ناكات، داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه‌.

یه‌كێك له‌خزمانی‌ ژنه‌كه‌ش به‌رۆژنامه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌"خزمانی‌ هه‌ردوولا هاتوونه‌ته‌ نێوانیان و داوایان له‌مێرده‌كه‌ كردووه‌، گرنگی به‌پاكوخاوێنێ و جل و به‌رگه‌كانی بدات، به‌ڵام ژنه‌ سووربووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ نه‌گه‌رێته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی‌، تا ئه‌وكاته‌ی‌ مێرده‌كه‌ی‌ وه‌ك "موراد عه‌له‌مدار" خۆی‌ شیكپۆش ده‌كات و جێنز له‌به‌ر ده‌كات.