سەردێڕ:

کۆمسیۆنی باڵا: جیاکردنەوە و ھەژمارکردنی دەستی سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکان کۆتاییھات

PM:01:58:25/11/2021

12048 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆی پرۆسەکانی دووبارە ھەژمارکردنەوە و جیاکردنەوەی دەستی سەرجەم ئەو وێستگانە کۆتاییھات کە تانەیان لێدرابوو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئەمڕۆ ٢٥ی تشرینی دووەم کۆی پرۆسەی جیاکردنەوە و ھەژمارکردنی دەستی سەرجەم ئەو وێستگانە کۆتاییھات کە تانەیان لێدرابوو.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ کۆتا وێستگەی تانە لێدراو لە پارێزگای نەینەوا بە ئامدەبوونی نوێنەری لایەن و کاندیدەکان و چاودێرانی نێودەڵەتی و رۆژنامەنوس و میدیاکارە رێگەپێدراوەکان کۆتایی بە پرۆسەکە ھات.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کۆمسیۆنی باڵا، ئەنجامی جیاکردنەوە و ھەژمارکردنی دەستی ئەو بنکانە بەراورد کراون بە ئەنجامی ئەلیکترۆنی و دەرکەوتووە ١٠٠٪ ھاوتابوون.
دەشڵێت، لیژنەکە راپۆرتی خۆی بۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران بەرزکردووەتەوە و تیایدا داوای کردووە ئەنجامەکان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری بکرێت. 
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەیەم دەنگدانی گشتی و رۆژی ھەینی ٨ی ئەم مانگەش دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی پێنجەمین خولی پەرلەمانی عێراق لە کاتژمێر ٧ی بەیانی دەستیپێکرد و تا ٦ی ئێوارە بەردەوامبوو.
دوای تەواوبوونی ھەردوو دەنگدانی (گشتی و تایبەت)، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کە پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی دەستی و ئەلیکترۆنیدا، دەنگەکان ھاوتابوون.
دوابەدوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایییەکان بەشێک لەو ھێزانەی نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەستبھێنن تانەیان لەچەندین وێستگە و بنکەداو کۆمسیۆنی باڵاش جیاکردنەوە و ھەژامرکردنی دەستی بۆ ئەنجامدان و ئەنجامی بەشیک لە کورسی لایەنەکان گۆڕانی بەسەرداھات.












گەلەری