وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە ئێن ئار تی راگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی شاخولان – هەولێر، کەسێک گیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە نزیک گوندی شاخۆلان، کەسێک گیانیلەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستا تیمەکانی ئەندازیاری هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لە ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم
پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی تۆمارکراون و دوو
هەزارو ٨٩٧ رووداویش روویانداوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
رزگار کۆچەر - هەولێر