سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ڕێگری لە تیمی نەوەی نوێ کرا ئاو بۆ زانکۆی کۆیە دابین بکات

PM:11:20:13/10/2021

4648 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێرى ئێن ئاڕتى رایگەیاند "رێگرى لە تیمێکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ کرا ئاو بۆ زانکۆى کۆیە دابین بکات".


ئەندامێکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "چەند تانکەرێک ئاومان بۆ زانکۆى کۆیە دابین کرد، بەڵام لەگەڵ گەیشتنمان بە زانکۆکە سەرۆکى زانکۆ رێگرى لێکردین ئاوەکە بگەیەنینە ناو زانکۆى کۆیە".

ئاماژەى بەوەش کرد "ئێمە دەمانویست خزمەتى ئەو زانکۆیە بکەین و چیتر خوێندکارانى زانکۆکە بێئاو نەبن".

وتیشى "رێگرییەکە لە کاتێکدایە بەھۆی بێئاوییەوە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بۆ ماوەی ھەفتەیەک پشووی ڕاگەیاندووە".













گەلەری