PM:03:13:21/11/2023
1668 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیا عەرەبییەکانی رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەسەر پرسی دۆلار بانکی ناوەندی و گەنجینەی ئەمریکا کۆببنەوە. هەر ئەمڕۆش سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی کرد له باڵیۆزی ئەمریکا له عێراق و باسی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەیان کرد.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی دۆلار و رێکارەکانی ناردنی دۆلاری کاش کۆببنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد،
پێشبینی دەکرێت لەسەر کۆنترۆڵکردن و هەناردەکردنی دۆلاری کاشی زیاتر رێکبکەون بە بەرزکردنەوەی
ژمارەی ئەو بانکانەی کە پارەدار دەکرێن. دەشڵێت، "ئەمە دەبێتە هەنگاوێکی دیکە
لەپێناو سەقامگیرکردنی دۆلار لە خوار ١٦٠ هەزار دینارەوە لە بازارەکانی ناوخۆدا."
هاوکات نوسینگەی
راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ئێلینا رۆمانسکی
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییە دبلۆماسیەکان کۆبووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانی ناوەندی عیراق لە کۆبوونەوەکەی ئەبووزەبیدا، گەیشتنە
رێککەوتن بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەو بانکانە بۆ ١٠ بانک کە دەتوانن باڵانسەکانیان زیاد
بکەن بە دۆلاری کاش و دراوی دیکە، هەروەها لەلایەن بانکەکانی سی تی بانک و جەی پی
مۆرگانی ئەمریکی پارەدار بکرێن .