سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بنەماڵەیەک بەهۆی کۆمێنتی فەیسبووکەوە هێرشیانکردە سەر ماڵێک

PM:08:59:28/09/2021

56732 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەندامانی بنەماڵەیەک لە بەغدا بەهۆی نوسینی کۆمێنتێکەوە لە فەیسبووک هێرشیانکردە سەر ماڵی هاوڵاتییەک.


ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، بەهۆی نوسینی کۆمێنتی فەیسبووکەوە ئەندامانی بنەماڵەی شەمەر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەک لە هۆزی میاح بە بیانووی سوکایەتیکردن و هێرشکردنە سەریان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەندامانی هۆزی شەمەر بە دەنگی بەرزەوە لەناو کۆڵانەکاندا هاواریان کردووە و ئەو کارەیان بە پێشێلکاری بەرامبەریان ناوزەند کردووە.

فەیسبووک؛ یەکێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە بەربڵاوەکان لە عێراق و جیهانیش بە گشتی کە تیایدا بەرکارهێنەران دەتوانن ئەو بابەتانەی مەبەستییانە بڵاویبکەنەوە یان سەرنج و تێبییان لەسەر بابەتەکان بخەنەڕوو لە رێگەی کۆمێنتەوە.














گەلەری