سەردێڕ:

گەنجێکی کورد ٢٨ هەزار دۆلاری بۆ گەشتیارێکی عەرەب گەڕاندەوە

PM:12:15:03/07/2022

9304 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند، گەنجێکی کورد لە سنوری قەزای سۆران بڕی ٢٨ هەزار دۆلاری بۆ گەشتیارێکی عەرەب گەڕاندەوە.


سەران لەتیف بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند، گەنجێکی کورد بڕی ٢٨ هەزار دۆلار بۆ گەشتیارێکی بەڕەگەز عەرەب دەگەڕێنێتەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، گەشتیارە عەرەبەکە دانیشتووی بەغدایە و دوێنێ لە کاتی گەشتکردنی بۆ سەیرانگای گەلی عەلی بەگ لە سنوری ناحیەی خەلیفان ئەو بڕە پارەیی ونکردووە.

باسی لەوەشکرد، گەنجە کوردەکە ناوی 'محەمەد ئیسماعیل حسێن'ـەو دانیشتوی ناحیەی خەلیفانە، لە دوای دۆزینەوەی ٢٨ هەزار دۆلار بە یارمەتی بنکەی پۆلیسی ناحیەکە بڕە پارەکەی بۆ خاوەنەکەی گەڕاندووەتەوە.













گەلەری