ئەمڕۆ، یەکشەممە تەقینەوەیەك لە ریستۆرانتی کەستانەی شاری سلێمانیدا روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە بەهۆی سیستمی غازەوە بووە و تا ئێستا دوو کەس بریندارن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە سەرەتای کردنەوەی کافتریاکەدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ریستۆرانتەکە گرفتی سیستمی غازیان هەبووە، پاشان نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر داوایان لەو کەسانە کردووە کە لە
ریستۆرانتەکەدا بوون شوێنەکە جێبهێڵن و خۆیان هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەیان داوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پاشان گرفتەکەیان
پێچارەسەرنەکراوە و بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غازەکەوە دوو کارمەندی ریستۆرانتەکە
برینداربوون و بەشێکی جەستەیان سووتاوە و دوو کارمەندی بەرگری شارستانی سلێمانیش
تووشی هەناسەتەنگی بوون.
بۆ ئەو مەبەستە ئێن ئاڕ
تی پەیوەندی بە سامان نادر بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانییەوە کرد و
راستی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.
زوهرە عەلی، سلێمانی
هـ.ئـ